پۆلیسی هەولێر: کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

رووداوەکە لە ناوچەی پیشەسازی باکوور روویداوە
پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەسەر تاوانێکی کوشتن بڵاوکردەوە کە تێیدا کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا بوو. 

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە."

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن.

ئەوەش خرایەڕوو، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخستووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.