موقته‌دا سه‌در: دەسەڵاتی دادوەری خراوه‌ته بەرژەوەندی بڕیارەکانی سێیەکی پەکخەر
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، عێراق ناگەڕێنینەوە سەرەتای پشکپشکێنە و گەندەڵی "نەخێر و هەزار جار نەخێر"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، میلیشیاکان باڵادەستن و ترسیان لە ئاساییکردنەوە هەیە، دەسەڵاتی دادوەریشیان خستووەتە بەرژەوەندی بڕیارەکانی سێیەکی پەکخەر.
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ی ئایار/ مایۆی 2022) له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا باسی له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رێگریكردن له ده‌ركردنی یاسا كرد و گوتی: جێگەی سەرسووڕمان نییە، کە سێیەکی پەکخەر بیانەوێت رێگری لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە بکەن، ئەوانەی لایەنگری ئەوانیشن، بەبێ بوونی دەسەڵات هیچ نین، بەڵام ئایا سووکایەتییەکان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی، کە بە رۆژی رووناك رێگری لە دەرچوونی ئەو یاسایانە بکەن، کە لە بەرژەوەندی خەڵکن.
له‌باره‌ی "سێیه‌كی په‌كخه‌ر" گوتیشی: دەڵێن حکومەتی زۆرینە لە بەرژەوەندی خەڵك نییە و حکومەتی ئێستاش نەیتوانیوە خزمەتی گەل بکات و لە خزمەتی گەل بێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەوەی بەلامەوە سەیرە دەسەڵاتی دادوەریشیان خستووەتە بەرژەوەندی بڕیارەکانی سێیەکی پەکخەر، سوێند بەخوا ئەوانە گەل بە ئامانج دەکەن و دەیانەوێت بەچۆکی دابدەن، لەوەش سەیرتر بەردەوامبوونی کار و کردەوەی لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی سێیەکی پەکخەرە، کە بە ئاگاداری بێت یان بەبێ ئاگایی دەسەڵات لە ئاستی هەژاری، چاوی کوێر کردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ترس و دڵەراوکێیە گەل بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش شەرمەزارییە، میلیشیاکان باڵادەستن و ترسیان لە ئاساییکردنەوە هەیە. گەندەڵی، رفاندن و کوشتن خاکی عێراقی تەنیوە.
موقته‌دا سه‌در رووی قسه‌كانی ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد و گوتی: ئەی لایەنەکانی نێو سێیەکی پەکخەر، ئەگەر پاساوێکتان لەنێوان خۆتان و خوا دۆزیوەتەوە، ئەوا لەنێو خۆتان و خەڵك بووەتە هۆی رێگری لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، ئەوا چ پاساوێکە دەیهێننەوە لەنێوان خۆتان و خوا، کە رێگرن لە بژێویی و کەرامەتی خەڵك.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر لە خوا ناترسن؛ ئەوا لە ئاهی زووڵملێکراوان بترسن، ئەگەر وادەزانن ئەو رەفتارانەتان ناچارمان دەکات هاوپەیمانیتان لەگەڵ بکەین، ئەوا نەخێر و هەزار جار نەخێر، عێراق ناگەڕێنینەوە سەرەتای پشکپشکێنە و گەندەڵی.