خۆڵبارینی سلێمانی 70 كه‌سی خسته‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌

چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی کاریگەری ئەوخۆڵبارینەی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە رووی لە پارێزگای سلێمانی کردوە، نزیکەی (70) هاووڵاتی سەردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی (شار) و (د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید)ی تایبەت بە منداڵان پێشوازییان له‌ (70) هاووڵاتی كردووه‌، كه‌ بەهۆی هەستیاری بە خۆڵبارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆریان چارەسەری پزیشکی پێویسیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی:
ته‌ندروستی سلێمانی:نزیکەی (70) هاووڵاتی سەردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌