ئه‌و بڕیاره‌ی مباپێ كه‌ به‌ نهێنی هێشتوویه‌تیه‌وه‌ ئاشكرا بوو

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ریال مەدرید بەمنزیکانە گرێبەستی کیلیان مباپێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ رادەگەیەنێت و تەنیا پاداشتی چوونی بۆ ئەو یانەیە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کیلیان له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی لە هەفتەی رابردوو چوونی بۆ ریال مەدرید یەکلاکردووەتەوە و تەنانەت لەگەڵ یانە مەدریدیەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە خۆزێ ئانخێل لویس بەڕێوەبەری گشتی ریال مەدرید رازیبوونی تەواوەتی مباپێی وەرگرتووە و گریبەستەکەشیان لەگەڵ یاریزانە 23 ساڵانەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت، مووچەی ساڵانەشی دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ لە کاتێکدا مووچەکەی لە سانجێرمان دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها و 100 ملیۆن یۆرۆش تەنیا وەکو پارەی شیرینی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید وەکو پاداشت دیاریکراوە.

دوایین لێدوانی مباپێ

كلیان مباپێ له‌ میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی هاوشانی یانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو رایگه‌یاند كه‌ بەو نزیکانە بریار لەسەر داهاتووی خۆم دەدات، ده‌شڵێت: دڵنیاتان دەکەمەوە لەم نزیکانە بڕیاره‌كه‌ی من ده‌گاته‌ هه‌مووتان، زۆر دڵخۆش بووم بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەرەنسی بۆ سێ ساڵ لەسەریەکتر، ئەمە ئەنجامی کاری زۆر و راهێنانی به‌ردەوامە، دەمەوێ سوپاسی هاورێیه‌کانم لە پاریس سانجێرمان و راهێنەرو تەواوی ستافی یانەکە بکەم، ناوی من لە مێژووی پاڵەوانییتیەکە دەمێنێتەوە، ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆمن.

كلیان مباپێ 23 ساڵ، له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی مۆناكۆ پێگه‌یشتووه‌، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ له‌ كۆی 216 یاری، 168 گۆڵ و 87 ئاسیستی كردووه‌.