سوید بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی له‌باره‌ی چوونه ناو ناتۆ ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ماگدالینا ئه‌نده‌رسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ پێشكه‌ش به پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات و جه‌ختی له ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌سكه‌نده‌نافیه كرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نده‌رسن گوتی: "حكومه‌ت بڕیاریداوه نیازی خۆی بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" به هاوپه‌یمانێتییه‌كه رابگه‌یه‌نێت" و گوتیشی: "سه‌رده‌مێك جێ ده‌هێڵین، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌رده‌مێكی نوێ".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی سوید دانیشتنی تایبه‌ت به بڕیاری چوونه ناو ناتۆی به‌ڕێوه‌برد و له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده بوو.
دوێنێش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌یه‌وێت پشتیوانییه‌كی فراوان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری فه‌رمی حكومه‌تی سوید بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی سوید دوای ئه‌وه دێت، كه به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك وڵاتی فینله‌نداش هه‌مان داواكاریی بۆ وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ناتۆ كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ نابێته هه‌ڕه‌شه، به‌ڵام مۆسكۆ وه‌ڵامی پرۆسه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌داته‌وه.
له‌كاتێكدا سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: كاندیدبوونی سوید و فینله‌ندا بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆ، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
میچ ماكۆنیل، سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی گوتی: سوید و فینله‌ندا ده‌بنه به‌شێكی گرنگ له هاوپه‌یمانی ناتۆ، كه ناوبراو سه‌ركردایه‌تی شاندێكی ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران بۆ ناوچه‌كه كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی به‌رهه‌ڵستییه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی رووسیا له‌ناو خاكی ئۆكرانیا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له ستۆكهۆڵم، ماكۆنیل گوتی: فینله‌ندا و سوید به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك وڵاتی رۆژئاوای ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ده‌كرێت له دۆخێك‌دا بن، كه بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر پابه‌ندی ناتۆ بن و توانای سه‌ربازیی گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن.
H.B