بۆ جارێکی دیكه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی راگیران
K24 - هەولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی دووباره دروستبوونه‌وه‌ی خۆڵبارین، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ماوه‌ی بینین كردووه، گه‌شته‌كان جارێكی دیكه راگیران.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بۆ جارێکی دیكه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی راده‌گیرێن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بووه‌ته ھۆی جارێکی دیكه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی رابگیرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆڵی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.