وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆى راپەڕین کۆبووهوه

K24 - هەولێر:
به گوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵاو و توێژینهوهی زانستی د. ئارام محمد قادر لهگهڵ ژمارهیهك قوتابیی زانكۆی راپهرین كۆبووهوه و پشتیوانی بۆ داواكانیانی دهربڕی.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمرۆ (دووشەممە 16ـی ئایار/ مایۆی 2022)، پێشوازی لەژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى راپەڕین كرد.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راشیگهیاند، له دیدارهكهی وهزیری خوێندنی باڵا و خوێندکارانى زانکۆى راپەڕین، پشتیوانی تەواو له داوا رەواکانی خوێندكاران كرا، وهزیری خوێندنی باڵا داواشی لێکردن بەهەست کردن بە لێپرسراویەتى و پاراستنى پرۆسەى خوێندن داوا رەواکانیان بگەیەنن.
وهزارهتی خوێدنی باڵا ئهوهشی خستهڕوو، هەنگاوی جدی نراوە بۆ پشتیوانی و هاوکاری قوتابیان و خوێندکاران، هەر لە پرۆسەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە سێ ساڵی رابردوو، کەمکردنەوەى کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان و کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.
وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە، "کاردەکەین بۆ دروستکردنی ناوەندێکی هاوبەش بە هەماهەنگی وەزارەت و زانکۆکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بتوانین دەرفەتی راهێنان و گەشەپێدانی توانای کارسازی و دروستکردنی مۆدێلی ناوازەی کار بۆ خوێندکاران و دەرچوان برەخسێنین".