ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

پلاسخارت دواپێشهات و دۆخی هەنووکەیی عێراق بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە روونده‌کاتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.. ئه‌رشیڤ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کە بە یونامی ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە ئەمشەو تایبەت بە دۆخی عێراق کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی بەغدا لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت و بڕیارە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دواپێشهات و دۆخی هەنووکەیی عێراق و کاروچالاکییەکانی یونامی لەو وڵاتە بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە روونبکاتەوە.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت مانگ بە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و یەکلایی بوونەوەی ئەنجامەکانی، کەچی تاوەکو ئێستا بەهۆی ململانێی سیاسیی بە تایبەت هێزە شیعەکان پرۆسەی سیاسیی لە عێراق پەکخراوە و نەتوانراوە لەسەر کاندیدی پکهێنەری کابینەی نوێی حکومەت بگەنە رێککەوتن.