ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

بریارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و ھەوڵی دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان.

سامان ئەحمەد به‌كر، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان دوێنێ بە كوردستان24 راگەیاند، کە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ و دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكان.

بەپێ زانیاریەكانی كوردستان24 دوای كۆبونەوەكه‌، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكانیش كۆدەبنەوە بە ئامانجی رێككەوتن لەسەر بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان.

75 رۆژە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی راگرتووە، فراكسیۆنەكانیش دەڵێن سەرۆكی پەرلەمان لە ژێر فشاری حزبەكەی دانیشتنەكانی راگرتووە، ئەمە به‌ پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌زانن.