عه‌بدولڕە‌حمان سدیق: بەهۆی تۆپبارانه‌وه نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم دارستانەکان لە کوردستان سووتاون
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکى دەستەى چاککردن و پاراستنی ژینگە ئاشکرای دەکات بەهۆی تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی 2019 بۆ 2020 نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم دارستانەکان لە کوردستان سووتاون.
عه‌بدولڕە‌حمان سدیق، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاند هەوڵەکانیان بۆ زیاترکردنی رێژەی سەوزایی لە شارەکان چڕکردووەتەوە و ساڵی رابردووش 600 هه‌زار مه‌تر دووجایان به پڕۆژەکانی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌وز كردووه.