ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق ناكۆك نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، كه ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی دوای یاسای ژماره 22ی نه‌وت و گاز-ی په‌رله‌مانی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و پرۆسه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ساڵی 2005 عێراقی ده‌گونجێت و حوكمه‌كانی یاسای ژماره (22)ی ساڵی (2007) كه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه له‌دژی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقی نین و پێویسته كار به حوكمه‌كانی بكرێت، له‌كاتێكدا دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته حه‌سریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا نین، كه له ماده‌ی (110) ده‌ستووردا هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به له‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له ماده (112)ی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه، كه (حكومه‌تی فیدراڵی ئیداره‌ی نه‌وت و غازی ده‌رهاتوو له كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر به شێوه‌یه‌ك داهاته‌كانی به شێوازێكی یه‌كسان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتووان له هه‌موو عێراق دابه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی به‌شێك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه و به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو لێی بێبه‌ش بوون و زه‌ره‌رمه‌ند بوون به شێوه‌یه‌ك گه‌ره‌نتی گه‌شه‌كردنی هاوسه‌نگیان بدرێت بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات و ئه‌مه‌ش به یاسا رێك ده‌خرێت)، بۆیه به‌م پێیه ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌ی دوای ساڵی 2005 له هه‌رێمی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حه‌سری هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌قه باسی بیره نه‌وتییه‌كانی ئێستای كردووه، واتا ئه‌وانه‌ی پێش ساڵی 2005 هه‌بوونه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بیره نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم دوای ساڵی 2005 دۆزراونه‌ته‌وه بۆیه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و به پشت به‌ستن به‌مه‌ش ده‌قه‌كانی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان رێكه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستوری عێراقی و به پێچه‌وانه‌ی نییه.