"كلیان مباپێ لهگهڵ ریال مهدرید گهیشته رێككهوتن"

هاندەرانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە چاوەڕوانی ئاشکراکردنی بڕیاری کۆتایی کیلیان مباپێ دەستیان لەسەر دڵیانە، پەیتا پەیتا لە وادەی ئاشکراکردنی چارەنووسی هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان نزیک دەبینەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ و ریال مەدرید گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنیا ماوە هەردوولا گرێبەستی نێوانیان واژۆ بکەن.
دەیڤد ئۆرنستن رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی بەناوبانگی زە ئەتلەتیک بەهەمان شێوە گرێبەستی مباپێ و ریال مەدریدی راگەیاندووە و دووپاتیکردووەتەوە مباپێ لە نێوان پاریس و مەدرید، پایتەختی ئیسانیای هەڵبژاردووە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هەموو شتێک تەواو بووە، بەڵام ریال مەدرید تاکو دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەستی مباپێ راناگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت لە هەر ساتێکدا مباپێ رۆیشتنی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان رابگەیەنێت ئینجا دواتر لە کاتێکی دیکە ریال مەدرید گواستنەوەی مباپێ ئاشکرا بکات.
رۆژنامهی كواترۆی ئیسپانیاش نووسیویهتی: ئهگهر ریال مهدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتهوه، مهراسیمی ناساندنی كلیان مباپێ بههۆی ئاههنگهكان چهند رۆژێك دوادهكهوێت، بهڵام ئهگهر ریال مهدرید تووشی شكست بێت، ئهوا راستهوخۆ ئاههنگی مهراسیمی ناساندنی مباپێ له بێرنابیۆ ساز دهكهن.
رۆژی شەممەی داهاتوو مباپێ دوایین یاریی ئەم وەرزەی بە درێسی پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدات و شازادەکانی پاریس لە یاریگای خۆیان میوانداریی میتز دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت هێرشبەرە فەرەنسییەکە پێش یارییەکە یان دوای یارییەکە هەواڵی رۆیشتنی لە پاریس بدرکێنێت.
مباپێ دوای گەشتکردنی بۆ قەتەر ئەمڕۆ لە پاریس لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی فەرەنسا و ئیسپانیا، ئەمڕۆ مباپێ بڕیاری کۆتایی خۆی بە بەرپرسانی پاریس دەڵێت.
مباپێی 23 ساڵان لەوەتەی هاوینی ٢٠١٨وە لە پاریس سانجێرمان یاریی دەکات و لە ٢١٦ یاریدا ١٦٨ گۆڵ و ٨٧ ئەسیستی بە درێسی پاریس کردووە و رۆژی ١ـی مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
