تێنەپەڕاندنی یاسای پاڵپشتی خێرا هەڕەشە لە کارەبای عێراق دەکات

"ئەگەر یاسای پاڵپشتی خێرا هەبووایە، ئەوا دەسەڵات بە وەزارەتی کارەبا دەدرا دەستهەقە نوێ و کۆنەکانی بداتەوە"
دادگای فیدراڵی به‌ربه‌ستی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌باش درووستكردووه‌
دادگای فیدراڵی به‌ربه‌ستی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌باش درووستكردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێنەپەڕاندنی یاسای پاڵپشتی خێرا، وەزارەتەکەیان لە بەردەم مەترسی پچڕانی گازی سروشتییە بۆ وێستگەکانی.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە، وەزارەتەکەیان رێز لە بڕیارەیەکانی دادگای فیدراڵی دەگرێت و پێیوایە بڕیارەکانی ناچارییە و دەبێت جێبەجێبکرێن، بەڵام نەبوونی یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، بە شێوەیەکی گەورە کێشە بۆ وەزارەتی کارەبا دروست دەکات، بۆیە پێویستە بە خێرایی جێگرەوەیەك بۆ یاسایە بدۆزرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر یاسای پاڵپشتی خێرا هەبووایە، ئەوا دەسەڵات بە وەزارەتی کارەبا دەدرا دەستهەقە نوێ و کۆنەکانی بداتەوە و رێگە بە وەزیری کارەبا دەدرا بە گوێرەی بودجەی 2021 گرێبەست بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ قەرزەکانی بکات. لە کاتێکدا ئێستا دەیان پڕۆژە پێویستیان بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوە هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە کێشەیان لە خەرجکردنیان بۆ دروستدەبێت.