وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆشدارییەکانی کەمی عەمباری گەنم پشتڕاستدەکاتەوە

عێراق پێویستی بە یەدەگێکی ستراتیژی گەنم هەیە

K24 - هه‌ولێر:

وەزارتی بازرگانی ئاشکرای کرد، عێراق پێویستی بە یەدەگێکی ستراتیژی گەنم هەیە، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، كه‌ پڕۆژه‌ی یاسای ئاسایشی خۆراكی ره‌تكرده‌وه‌.

وەزارەتی بازرگانی روونیدەکاتەوە، بڕی گەنمی عەمبارکراو بەشی سێ مانگ ناکات و بڕیاری دادگای فیدراڵی بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی زیان بە دابینکردنی عەمبارێکی باشی گەنم دەگەیەنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی هۆشداری لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا و رایگەیاند، بەهۆی ئەو بڕیارەوە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوت و دروستکردنی عەمبارێکی بەهێزی دانەوێڵە بەرزدەکاتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق هۆکاری رەتکردنەوەی ئەو پڕۆژەیەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی حکومەتێکی کاربەڕێکەرە.