مه‌سرور بارزانی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌كات

فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کاری لەپێشینەی سه‌رۆكی حکومەته‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ بن زاید، سه‌رۆكی نوێی ئیمارات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ بن زاید، سه‌رۆكی نوێی ئیمارات

K24 - هه‌ولێر:

هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆیەم بۆ کرانەوەی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە و لەماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمدا هەرێمی کوردستان زۆرترین دیدار و کۆبوونەوەی دیپلۆماسی و سەردانی شاندە نێودەوڵەتییەکانی بەخۆوە بینیووە.

لە دەستپێکی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەت، لە راگەیاندنی کارنامەی کابینەکەی جەختی لە پتەکردنی پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کاری لەپێشینەی حکومەتە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ بن زاید، سه‌رۆكی نوێی ئیمارات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ بن زاید، سه‌رۆكی نوێی ئیمارات

لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە، ئامانج لە بە‌هێزکردنی پەیوەندییەکان ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی جیهان و پەیوەندییەکی ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێکانی دەکاتە کاری لە پێشینەی و کاردەکات بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهان رێز لە پێگەی هەرێمی کوردستان بگیرێت.

ئامانجەکانی کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان:

- فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کاری لەپێشینەی حکوومەتە.

- لە دەرەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەهێز دەکرێن.

- کوردستان ناوەندی گفتوگۆی گرنگ بێت لە بارەی ئاسایش و بازرگانییەوە.

- دروستکردنی هەلومەرج بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان لە کوردستان

- بنیاتنانی کوردستانێکی پارێزراو و میواندۆست و کراوە بەڕووی جیهاندا

- بەدەستهێنانی پشتگیرییکردنی هاوپەیمانان بۆ کوردستان

- زیادکردن و هەمەجۆرکرنی گەشتیاران

مەسرور بارزانی هەمیشە رایگەیاندووە، پابەندبوونی حکوومەت بە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز و گەشەسەندوو زۆر گرنگە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکەدا و هەروەها گرنگیشە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن، کە هەرێمی کوردستان رێزی لێ دەگیرێت.

سەردانەکانی ئەمدوایەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات و بەریتانیا و قەتەر دەرخەری ئەو راستییە، کە ئێستا پێگەی هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێگەی نێودەوڵەتی بەهێزترە و حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی وەک هاوبەشێکی نێودەوڵەتی گرنگ لە رووی بازرگانی، ئابووری و سەقامگیریی سەلماندووە. لە هەموو دیدارەکانیش وڵاتی جیهان دووپات لە رۆڵی کارا و پێویستی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە دەکەنەوە.