ئەمه‌ریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی UN بۆ هەناردەکردنی بەرووبوومی ئۆکرانیا دەکات

ده‌یانه‌وێت ده‌رچه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌ی بەرووبوومی ئۆکرانیا بكه‌نه‌وه‌
هه‌نارده‌ی بەروبوومی ئۆکرانیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
هه‌نارده‌ی بەروبوومی ئۆکرانیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەوڵەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەکات.

ئەو باڵیۆزە بۆ رۆژنامەوانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پلان و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکانی رووسیا و ئۆکرانیا هه‌یه‌ و قسەی لەگەڵ کردوون.

دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی مۆسکۆ و کیێڤی کرد، ئێستا پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەرووبوومی کشتوکاڵی ئۆکرانیا بەرهەمی خۆراکی و پەینی رووسیا و بیلاڕووس بگەڕێتەوە بازاڕەکان.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، گۆتێرێس داوای لە رووسیا کردووە، رێگە بدات بە هەناردەکردنی بەشێکی لە دانەوێڵەی ئۆکرانیا، لەبەرامبەردا ئاسانکاری بۆ مۆسکۆ و مینسک دەکەن، تاوەکو پەینی بۆتاس هەناردە بکات.

باڵیۆزی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەشدا، سزاکانی واشنتن هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی رووسیا ناگرێتەوە.