مێسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ده‌یه‌وێت ئه‌م یانه‌یه بكڕێته‌وه

لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیارداوه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ د‌یڤید بێكهام خاوه‌نداریه‌تی یانه‌ی ئه‌مریكا بكات.
کەناڵی دایرێکتی ئەمریکی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، پلانی هەیە لە 35%ـی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی بکڕێتەوە لە ئه‌فسانه‌ی ئینگلیزی دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات و دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئەو یانەیە درێژە بە یاریکردن دەدات، ئەگەر مێسی لە کڕینەوەی پشکەکە سەرکەوتوو بێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوو مێسی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گۆڤاری فۆڕبێسی ئه‌مریكا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه لیۆنێل مێسی زۆرترین داهاتی له 12 مانگی رابردوو كۆكردووه‌ته‌وه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته 130 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه هێنده‌ی مێسی پاره‌ی له‌و ماوه‌یه ده‌ستبكه‌وێت، بۆیه بیری له خاوه‌نداریه‌تی یانه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه.