دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تیمێکی لێکۆڵەران دەنێرێتە ئۆکرانیا

گەورەترین تیمی دادگاکەیە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، ICC دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، تیمێکی تایبەت دەنێرێتە ئۆکرانیا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتی.

داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم خان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمە گەورەترین تیمی ئۆفیسەکەی منە لە سەرەتای دروستبوونی دامەزراوەکەوە، کە بۆ کاری مەیدانی رەوانەی دەرەوە کرابێت."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکە لە 42 لێکۆڵەر و شارەزایی بواری دادوەری پێکدێت.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دادگایەکی تایبەتە بۆ بەدواداچوون و سزادانی تاوانە نێودەوڵەتیەکانی وەک (تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید)، لە ساڵی 1998 لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دامەزراوە و دواتر لە 2002 لەلایەن 60 دەوڵەتەوە پەسند کرا و بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد، لە 2002ـەوە تا ئێستا ژمارەی وڵاتانی ئەندام لەم دادگایە گەیشتووەتە 123 ئەندام.