به‌منزیكانه هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێرانی ئاشكرای ده‌كات، به‌م نزیكانه هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه.
جه‌واد كه‌ریم قدووسی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شواری ئێران رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوانی تاران و ریاز ئه‌نجامدراوه.
قدووسی راشیگه‌یاند، به‌م نزیكانه "حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان و ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ بن ره‌حمان" هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه له به‌غدا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سعوودیه له به‌غدا دۆسییه‌كانی تایبه‌ت به یه‌مه‌ن و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانیان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
كێشه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك حاجییه ئێرانییه‌كان بۆ حه‌جكردن سه‌ردانی مه‌ككه‌یان كرد و له‌وێ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، پۆلیس و هێزه سعوودییه‌كان ژماره‌یه‌ك حاجی لێكووشتن و بوو به ده‌ستپێكی دروستبوونی كێشه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
جیا له‌وه‌ش ئێران به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابوو پێگه‌ی ئاینی سعوودیه له ناوچه‌كه و جیهان كه‌مبكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ریاز هه‌وڵی لاوازكردنی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی ئێران له رێگه‌ی گفتوگۆكان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا ساڵی 1987 ژماره‌یه‌ك ئێرانی له وه‌رزی حه‌جدا هێرشیانكرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له تاران، كارمه‌ندان و دیپلۆماتكارانیان له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه دووباره هێرشیان كرایه سه‌ر.
ره‌زا عه‌بدولموحسین نه‌زهه، باڵیۆزی سعوودیه له تاران ئه‌وكات به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو، له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه هێنرایه ده‌ره‌وه دووچاری لێدان و هێرشكردنه سه‌ری بووه‌وه، دواتر به‌ند كرا.