پۆلیسی پێنجوێن: كچێك گیانی لهدهستدا
K24- ههولێر:
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ئاشكرای دهكات، کچێکی لەدایکبووی 2008 خنکاوە و تا ئێستا نازانرێت خۆی خنکاندووە یاخود خنكێندراوه.
رائید کاروان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن راگەیاند،" شەوی رابردوو کاتژمێر 09:30 خولەک، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن، کە حاڵەتێکی خنکان بوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کچێک بەناوی (هەستیا فاروق) گیانی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن ئهوهشی خستهڕوو، ناوبراو لەدایکبووی 2008ـه پیشەی خوێندکارە دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی کارکردن رووی لە پێنجوێن کردبوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە.
ئهوهشی روونكردهوه، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامه.