کازمی به‌رگری له پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، هەندێك لایه‌ن هه‌وڵی بەستنەوەی دەستی حکومەت ده‌ده‌ن و گوتیشی: حکومەتەکەی لە پێناو گه‌له‌كه‌یدا بەرگەی ناوزڕاندن و درۆ و هەڵبەستراوی گرتووە.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌مه‌وێت به هه‌موو راستگۆیی و ده‌ستپاكییه‌وه ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌م له هه‌موو چین و توێژه‌كان، كه دوای حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ حكومه‌تێكی نوێ پێكنه‌هاتووه، هه‌ندێك لایه‌نیش له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌ریدا بگه‌ڕێن بۆ ده‌ربازبوونی له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دەستی حکومەتی ئێستا ببه‌ستنه‌وه، ئێمە پێمان باش بوو بێدەنگ بین، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر چوارچێوەی تێگەیشتنە سیاسییەکان نەبێت و نه‌بینه لایه‌نێك له ناكۆكییه‌كان."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"حكومه‌ت به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، ته‌نانه‌ت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان به‌رگه‌ی ناوزڕاندن و درۆ و هه‌ڵبه‌ستراویشمان گرتووه. ئامانجی هاتنی ئێمه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووه و له‌وه‌شدا سەرکەوتوو بووین، لە کاتێکدا زۆرێك گرەو لەسەر شکستمان دەکەن. ئێمە رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا بووینەوە و لەوەشدا سەرکەوتوو بووین و کارمان کرد بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ رۆڵ و بوونی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و ئێمە لەوەشدا هه‌ر سەرکەوتوو بووین."
لە درێژەی قسەکانیدا كازمی گوتی: "ئێمە هاتین بۆ ئەوەی خۆمان لە کارەساتێکی گەورەی ئابووری دووربخه‌ینه‌وه، کە له ئه‌نجامی سیاسەتە شکستخواردووەکانی ئەو کەسانە تووشی بووین، كه ئەمڕۆ بە شکست تۆمەتبارمان دەکەن. ئێمە ئابووریمان لە داڕمان و مایه‌پووچبوون رزگار کرد و کردمانە نیشاندەرێك، کە گەشەی جیهانی تۆمار بکات. ئێمە رێگەمان نەدا ئابووری و کورتهێنانی دارایی وڵات به‌ره‌و رووخان بچێت، هەروەها توانیمان یەدەگی نەختینە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەینەوە".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: "عێراق له رووی ئابورییه‌وه پێ له‌سه‌ر رێگه‌ی راست داده‌نێت، له پێگه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیماندا و له پرۆسه‌ی رێكخستنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا پێمان له‌سه‌ر رێگه‌ی دروست داناوه، و ده‌بێت ئەوەی بەدەست هاتووە له‌سه‌ری بنیات بنێین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، "دوێنێ وەزیری دارایی لەبەردەممدا پێداچوونەوەی بە پێوەرەکانی گەشەی ئابووری بۆ عێراق کرد، کە لەلایەن سەرجەم ناوەندە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە ئاماژەیان پێکراوە، بەسە بۆ نکۆڵیکردن و ساختەکردنی راستییەکان و دەستکاریکردنی هەستی خەڵك و لە هەموو هەڕەشەیەکدا، دەرفەتێکمان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دۆزییه‌وه".
لە کۆتاییدا گوتی: "لەگەڵ هەموو تەحەددیاتەکاندا، ئەم حکومەتە هاووڵاتیی بەجێ نەهێشتووە و جێی ناهێڵێت، بارودۆخی سەخت و ئاڵۆز هەیە، کە ئێستا جیهان گه‌واهیده‌رییه‌تی، و لەسەر نرخی وزە و کاڵاکان له هەموو شتێکدا رەنگ دەداتەوە، گۆڕانکاری لە ناوچەکە و ئابووری ئەو وڵاتانە روودەدات، کە رووخاون، بەڵام عێراق هێشتا لەسەر پێی خۆی وەستاوە، ئێمەش بەهێز دەڕۆین".
وەك ئاماژەشی پێدا، "لە نەبوونی بودجەی گشتی بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، کارمان لەسەر یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراکی فریاگوزاری کرد، به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی کەمترین پێداویستی خەڵك لەژێر رۆشنایی قەیرانێکی خۆراکی جیهانیدا، وا خه‌ریكه هاوینیش دێت و پێویستە سووتەمەنی بۆ وێستگە کارەباییەکانمان دابین بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم یاسایە ئامانجی دەستەبەرکردنی خۆراکە بۆ هاووڵاتیان بە نرخێکی پاڵپشتیکراو، بەشەخۆراك، پاڵپشتیکردنی کەرتە بنەڕەتییەكانی ژیان و پشتگیریکردنی کەرتی کارەبا به‌ر له هاتنی وه‌رزی هاوین، بۆ ئەوەی بەرهەمی وزەی کارەبا زیاد بکەین و بڕین روونەدات".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، "سەرەڕای هەموو ئەمانە ئێمە بەردەوامین لە کارکردنی بەهێز و گەڕان بەدوای جێگره‌وه‌دا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات، بەڵام دەرفەتێك هەیە بۆ گەڕاندنەوە و بەهێزکردنی متمانە لەگەڵ خەڵك، ئەگەرنا هەمووان زیانیان پێدەگات و هیچ دۆڕانێك و بردنه‌وەیەك لە لەدەستدانی متمانەدا نییە.
H.B