بەوێنە.. تەرمی ئەو گەنجەی لەزێی گەورەدا ونببوو دۆزرایەوە

کەسوکارەکەی لەرێگەی کوردستان24ـەوە بانگەوازیان بۆ کردبوو
ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەی دانیال
ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەی دانیال

K24 - هەولێر:

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی تەرمی (دانیاڵ محەمەد شێخ محەمەد شەریف هەرکی) ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی 2022، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی دانیاڵ، کەسوکارەکەی لەرێگەی کوردستان24ـەوە بانگەوازیان بۆ کرد تا خەڵکی ناوچەکە لە دۆزینەوەی کوڕەکەیان هاوکارییان بکەن و ئەمڕۆش دوای پێنج رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

دانیال محەمەد پێنج رۆژ لەمەوبەر، لەگەڵ دوو هاوڕێی بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی زێی گەورە دەکەن و لەکاتی مەلە کردندا، دانیال و هاوڕێیەکی نزیکی خنکان دەبنەوە، هاوڕێی دووەمی دانیال هەوڵی رزگارکردنیان دەدات، هەرچەندە یەکێکیان رزگار دەکات، بەڵام لە رزگارکردنی دانیال سەرکەوتوو نابێت و شەپۆلەکانی زێی گەورە لەگەڵ خۆی دەبات.

ئەمڕۆش بەرگری شارستانی هەولێر دۆزینەوەی تەرمەکەی راگەیاند و گوتی: "تیمەکانمان لە بەرگری شارستانی خەبات(ژێر ئاو)، تەرمەکەیان دەرهێنا".

ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەی دانیال
ساتی دۆزینەوەی تەرمی دانیال

 

ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەی دانیال
ساتی دۆزینەوەی تەرمی دانیال

 

ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەی دانیال
ساتی دۆزینەوەی تەرمی دانیال

 

دانیال محەمەد
دانیال محەمەد