ئێران خوڵبارینی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی داعش
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسی رێكخراوی ژینگه‌ی ئێران رایگه‌یاند عێراق و سعودیه سه‌نته‌ری دیارده‌ی خوڵبارینن، كه پێی وایه هێرشی ته‌كفیرییه‌كان و داعش له عێراق ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌داوه رێككه‌وتننامه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خولبارین جێبه‌جێ بكرێن.
مه‌عسومه ئیبتكار هه‌روه‌ها وتی ماوه‌ی ساڵێكه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ین بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر عێراق و سعودیه و ناردنی بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران وتی له ساڵی 2013 رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق واژوو كرا، به‌ڵام به‌هۆی ره‌وشی ناسه‌قامگیری ئه‌م وڵاته و هێرشی داعش و ته‌كفیرییه‌كان، ده‌ره‌تانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه نه‌ڕه‌خساوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسی رێكخراوی ژینگه‌ی ئێران، له‌سه‌ر پێشنیاری تاران، ساڵی رابردوو بڕیارنامه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سندكرا، كه به‌هۆیه‌وه سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركدار كرا له راپۆرتێكدا سه‌نته‌ره‌كانی خوڵبارین ل جیهاندا ئاشكرا بكات.
هه‌روه‌ها وتی مانگێك پێش ئێستا راپۆرتی سكرتێری گشتی پێشكه‌شكراوه و له دارشتنی كۆتایی دایه كه پێشبینی ده‌كرێت تا مانگێكی تر بڵاو بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها توركیا به هۆكاری شه‌ڕ و نائه‌منی و وشكه‌ساڵی له عێراق تۆمه‌تبار كرد كه پێی وایه له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هۆكاری دروستبوونی سه‌نته‌ره‌كانی خوڵبارینه.
له‌ناوخۆی ئێران به‌هۆی بوونی دوو ملیۆن و 800 هیكتار زه‌وی بیابانی، دیارده‌ی خوڵبارین له‌م دواییه روو له به‌رزبوونه‌وه كردووه كه به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران، حكومه‌ت پاره‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ته‌رخانكردووه، به‌ڵام دیارده‌ی خوڵبارین له شاره‌كانی ئێران له‌م دواییه زیاتر بووه.