هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر: جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی بینی
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە (17ی ئایار/ مایۆی 2022) بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی رایگه‌یاند، "40 خاڵمان له‌باره‌ی كه‌می نه‌ختینه، كورتهێنان، كێشه داراییه‌كان و جوڵه‌ی دراو له كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانیش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد".
پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاند، "15 خاڵ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سلێمانی خرایه‌ڕوو، خۆشحاڵین كه به‌ڵینی چاره‌سه‌رییه‌كان درا، له‌مباره‌یه‌وه جددیه‌تێك و گیانێكی پڕ له به‌رپرسیارانه هه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك حكومه‌ته، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت بۆ ئه‌م حكومه‌ته وه‌ك یه‌كن، بۆ ئه‌مه جدییه‌تمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سلێمانی بینی".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بوو دوای چه‌ندین ساڵ به ته‌واوبوونی گه‌یشتینه بڕیار، دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رهه‌مه‌كانیمان بینی".
پارێزگاری سلێمانی جه‌حتی له‌وه كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئه‌وله‌وییه‌تی بوودجه مووچه بێت، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد ئه‌و كورتهێنانه‌ی بوودجه له سلێمانی پڕبكاته‌وه، بڕیاری ئه‌وه‌شدرا له داهاتوو پێش 25ـی مانگ لیستی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت، مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كان تا كۆتایی ساڵ پڕ بكرێته‌وه".
پارێزگاری سلێمانی گوتی: "داواكرا داهاتی گشتی زیاد بكه‌ین و كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات ده‌ست بۆ داهاتی گشتی به‌رێت، جدییه‌ت و مكوڕی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌بوو".