رۆژنامه‌ی گاردیان: پوتن وه‌ك پله‌دارێكی سه‌ربازی بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیان ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی رووسیا وه‌ك تاكه كه‌س مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌نگی ئۆكرانیادا ده‌كات، وه‌ك تێوه‌گلاوی ئه‌م جه‌نگه ده‌ناسرێت.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا وه‌ك تاكه كه‌س هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌نگی ئۆكرانیادا ده‌كات، وه‌ك پله‌دارێكی سه‌ربازی بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات.
ئه‌م رۆژنامه به‌ریتانییه راشیگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن خۆی سه‌رپه‌رشتی جوڵه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی دۆنباس ده‌كات، تا ئێستاش راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالیری گیراسیمۆڤ مامه‌ڵه ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئۆكرانییه‌كان فه‌رمانده‌ی سوپای خۆیان به‌لاوه ناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند، پوتن و گیراسیمۆڤ هه‌ردووكیان تێوه‌گلاوی سه‌ره‌كی جه‌نگی ئۆكرانیان، ئه‌وان به‌رپرسن له دروستكردنی بڕیاره ته‌كنیكییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه بین باری، پسپۆری سه‌ربازی به‌ریتانی رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆك وڵات بڕیاری ستراتیژی ده‌ربكات، نه‌وه‌ك بچێته ناو زه‌لكاوی ئاراسته‌كردنی رۆژانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا رووسه‌كان نه‌یانتوانیووه دۆنباس تێبپه‌ڕێنن، ژماره‌ی كوژراوانی ریز سوپای رووسیا تا دێت به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌وروپا تا هه‌تایێ رووبه‌ڕووی به‌رزترین نرخی وزه ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وت و گازی رووسیا بوه‌ستێنن.
پوتن راشیگه‌یاند، سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر رووسیا بڕیارێكی خۆكوژیی ئه‌م كیشوه‌ره‌یه.