گرافیک... تێکچوونی کەشوهەوای عێراق

هەڕەشەی بە بیابان بوون لەسەر عێراق هەیە
پێویستە هەر تاکێکی عێراق 27 دار خورما بچێنێت
پێویستە هەر تاکێکی عێراق 27 دار خورما بچێنێت

K24 – هەولێر

خۆڵبارین جگە لە زیانی گیانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتییان، مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆراک و وشکەساڵی و بە بیابان بوونی عێراق هەیە.

بەگوێرەی داتاکان، لە ساڵێکدا 200 تا 220 رۆژ لە عێراق خۆڵبارین هەیە، کە ئێستا کاریگەرییەکانی زیاتر دەرکەوتوون، بۆ رێگریکردن لە زیانەکانی خۆڵبارین و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، پێشنیازکراوە هەر تاکێک لە عێراق 27 دار خورما بچێنێت.

زیاتر لە  %54هەڕەشەی بە بیابان بوونی عێراق هەیە، ئێستا %39 بە دەست بە بیابان بوونەوە دەناڵێنێ، تەنها %31ی بۆ کشتوکاڵ سەلامەتە.