له‌ ئیلام كارمه‌ندێك چوار كه‌سی كوشت و پێنجی دیكه‌ی بریندار كرد

دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان فەرمانبەرێک کە لە شوێنی کارەکەی دەرکرابوو، پاش بە بارمتەگرتنی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەو شوێنە چوار کەسی کوشت و پێنج کەسیشی بریندار کرد. دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

به‌ گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی خۆجێی له‌ ئیلام كارمه‌ندێكی پێشووی رێکخراوی موڵک و داراییەکانی سەر بە دامەرزراوەی موستەزعەفان، لە ناو بینای ئەو دامەزراوەیەدا ژمارەیەک كارمه‌ندی بە بارمتە گرتووە.

لە پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان شوێنەکەیان گەمارۆداوە، کەسی هێرشبەر دەستڕێژی لە كارمه‌ندانی دامەرزاوەکە کردووە و لە ئەنجامدا چوار کەسی کوشتووە و پێنج کەسی دیکەشی بریندار کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.