ئه‌مشه‌و له كلاسیكۆی ئیسپانیا، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له بەردەوامی یاری کۆتایی خولی باسکەی ئیسپانیا، ئەمشەو ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە سێیەم یاریدا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
پاش ئەوەی بارسێلۆنا لە دوو یاری رابردووی میوانداریی رکابەرەکەی یانەی ریال مەدریدی کرد، له یاری یەکەم بارسا توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بەڵام لە یاریی دووەم له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا ئه‌نجامه‌كه پێچەوانەوە بووه و تووشی شکست بوو.
بڕیاریشه ئەمشەو لە یاری سێیەمدا، شایانەکان لە ناو یاریگای خۆیان له مه‌درید میوانداریی بارسای رکابەرەکەیان بکەن.
خولی باسکەی ئیسپانیا، لە پێنج یاریدا چارەنووسی تیپی پاڵەوان دیاری دەکات و ھەردوو یانە سێ یارییان ماوە بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزە.