رووسیا 34 دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر ده‌كردنی دیپلۆماتكارانی رووسی و هاوكاریكردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه، مۆسكۆ ئاشكرای ده‌كات، 34 فه‌رمانبه‌ر و دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، 34 فه‌رمانبه‌ر و دیپلۆماتكار و نێرده‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌رده‌كرێن، مۆسكۆ به كه‌سانی قبوڵنه‌كراو وه‌سفیان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، مۆسكۆ دوو هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌میان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه فه‌ره‌نسا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پاریس له دژی مۆسكۆ له جه‌نگی ئۆكرانیا پێڕه‌وی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی رووسی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته باڵیۆزی فه‌ره‌نسای بانگ كردووه‌و ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێداوه، پێی گوتووه، "له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی دیپلۆماتكارانیان له پاریس، ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵام بدرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا نیگه‌رانی خۆی راگه‌یه‌ندووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م بڕیاره هیچ بنه‌مایه‌كی شه‌رعی نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌نگاوه‌كانی مۆسكۆ دژی بڕیاره‌كانی پاریسه له‌باره‌ی ده‌ركردنی دیپلۆماتكاران و پیاوانی كاری وڵاته‌كه‌ی.