"تره‌مپ ئیره‌یی به پوتن ده‌برد"
K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری رووسیا ئاشكرای ده‌كات، له میانی دیدارێكی پوتن له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهان، تێبینی ئه‌وه ده‌كرا ناوبراو له دانیشتنه‌كه‌دا هیچ شتێكی نه‌ده‌خوارد، ته‌نانه‌ت ئاویشی نه‌ده‌خوارده‌وه، پیاوێكی كه‌مدووش بوو.
فیۆنا هێڵ، راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری رووسیا رایگه‌یاند، "له بۆنه‌یه‌كدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهانی دانیشتنێكی ئه‌نجامدا، من له نزیكی سه‌رۆكی رووسیا دانیشتبووم، تێبینی شتی سه‌یرم لێی ده‌كرد".
فیۆنا هێڵ راشیگه‌یاند، "پوتن هیچ شتێكی نه‌ده‌خوارد، ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌كانیش، زۆریش قسه‌ی نه‌ده‌كرد، بۆنێكی سه‌یر له پوتن ده‌هات هاوشێوه‌ی بۆنی سابوون بوو نه‌وه‌ك بۆنی ئاسایی".
هێڵ گوتی: "پوتن به سنوورداری هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، هه‌ست ده‌كرا بینینی باش نه‌بوو، هه‌ندێك پارچه كاغه‌زی له‌ده‌ستبوو، هه‌ستم ده‌كرد به گه‌وره‌یی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا نووسرابوو كه له‌گه‌ڵی له بۆنه‌كه‌دا ئاماده بوون، یاخوود ئه‌و شتانه‌ی تێدا تۆمار كرابوون پوتن ده‌یویست له دانیشتنه‌كه بیانندركێنێ".
ئه‌و راوێژكاره‌ی تره‌مپ روونیكرده‌وه، "تێبینی ئه‌وه ده‌كرا پوتن هیچ شتێكی نه‌ده‌خوارد، كه‌مدوو بوو، هه‌میشه تره‌مپ ئیره‌یی پێی ده‌برد، ئاره‌زووی ده‌كرد هاوشێوه‌ی ئه‌و ئیده‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات".