وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: پڕۆسەی ریفۆڕم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان تاوتوێكرا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 18ـی ئایار / مایۆی 2022، فەریق جەمال محه‌مه‌د، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگلاس، بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی هەمەلایەنە و پر بایەخ لەسەر پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی ریفۆڕم لەوەزارەتی پێشمەرگە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراترکردنی هەنگاوەکانی ئەم پڕۆسەیە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پڕۆژەی سەرکردایەتی کۆنتڕۆڵ، پلانی مەشق، هاوکاریەکانی هاوپەیمانان و رێکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە تاوتوێ‌کران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ بەئەنجامدانی کۆی ئەو پرۆسەییەی کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هێزی هاوپەیمانان کاری لەسەر دەکات.
