له مه‌درید گواستنه‌وه‌ی مباپێ راده‌گه‌یه‌ندرێت

خۆسێ لویز ئالمێدای سه‌رۆكی شاره‌وانی ریال مه‌درید رایگه‌یاند ئه‌وكاته‌ی چاوی به ناسڕ خلێفی كه‌وتووه بۆی ده‌ركه‌وتووه كیلیان مباپێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید ئاشكرای كرد شاندێكی وڵاتی قه‌ته‌ڕ هاتوونه‌ته قه‌ته‌ڕ و له نانخواردنێكدا چاوی به ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان كه‌وتووه و له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی قه‌ته‌رییه‌كه‌ی پاریس بۆی ده‌ركه‌وتووه مباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌م هاوینه ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید.
كیلیان مباپێ له رۆژی 3ـی شه‌شی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و تا ئێستا ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
مباپێی 23 ساڵان لەوەتەی هاوینی ٢٠١٨وە لە پاریس سانجێرمان یاریی دەکات و لە ٢١٦ یاریدا ١٦٨ گۆڵ و ٨٧ ئەسیستی بە درێسی پاریس کردووە.