بایدن: به‌هێزه‌وه پشتیوانی له ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا هاتووه: "سه‌رۆك پێشوازی له كاندیدبوونی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید بۆ هاتنه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كات و به هێزه‌وه پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌یان ده‌كات".
به‌یاننامه‌كه روونیشیكرده‌وه، "دوای په‌سه‌ندكردن و به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی ناتۆ، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر هه‌ڕشه‌كانی سه‌ر ئاسایشه هاوبه‌شه‌كانماندا زاڵ بین و رووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دوژمنان ببینه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، فنله‌ندا و سوید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18ی ئایار/ مایۆی 2022) به فه‌رمی داوای چوونه پاڵ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"یان پێشكه‌شكردووه.
به گوێره‌ی هه‌وڵێكی ئاژنسی فرانس پرێس، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی بێلایەنیی سەربازیی ئه‌و دوو وڵاته درووست بووه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی داوایان له ناتۆ كردووه، له هاوپه‌یمانێتییه‌كه قبووڵیان بكه‌ن.
یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ دوای وه‌رگرتنی داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵیۆزی سوید و فنله‌ندا رایگه‌یاند، ئه‌و دوو داواكارییه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ریگرتووه، "هه‌نگاوێكی مێژووییه"، ئێستا ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو تاووتوێ ده‌كه‌ن.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌رگای ناتۆ به رووی فینلەندا و سوید كراوه‌یه، باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕیاریان دا له‌و ده‌رگایه‌وه تێپه‌ڕن، ئه‌وا باوه‌شیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڵام توركیا تێبینی له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی سوید وفنله‌ندا له په‌یمانی ناتۆ هه‌یه، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رایگەیاند، ئەوان هەرگیز رازی نابن بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ و ئەوانی بە داڵدەدانی کادیرانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبار کرد.
ئەگەر تورکیا لە هەڵوێستەکەی پێداگیر بێت؛ ئەوا ئه‌و دوو وڵاتە نابنە ئەندام لە ناتۆ، چونکە بەپێی یاساکانی ناتۆ بۆ بەئەندامبوونی وڵاتێك پێویستی بە رەزامەندی هەر 30 وڵاتی ئەندام هەیە و ئەگەر وڵاتێك رازی نەبێت داوکارییەکە بەدینایەت.
H.B