مامۆستایه‌كی زانكۆ: ئه‌گه‌ر دادگه‌ری هه‌بێت كێشه‌ی مووچه‌ نامێنێت

"پێویسته‌ سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

رۆژی سێشەممە (17ی ئایار/ مایۆی 2022) بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە و گرفتە داراییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی به‌ گرنگی ده‌زانێت رێنمایی حكومه‌ت له‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێ بكرێن و سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانیش بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر دادگه‌ری هه‌بێت، كێشه‌ی مووچه‌ نامێنێت".