به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كچ ژیا كه له‌راستیشدا كوڕ بوو

K24- هه‌ولێر:
پزیشكانی سعوودیه ئاشكرایانكرد، كه ره‌نده هه‌رچه‌ند ماوه‌ی 20 ساڵه وه‌ك كچ ده‌ژیت و ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تانی سعوودیه‌دا جێبه‌جێ ده‌بن ئه‌ویشیان پابه‌ند كردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و كوڕه و له‌كاتی له‌دایكبوونیدا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی ره‌گه‌زه‌كه‌ی گۆڕاوه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ئه‌خباریه‌ی سعوودیه، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی ره‌نده ئه‌ندامی نێرینه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی شێوانی كۆئه‌ندامی زاوزێیه‌كه‌ی له‌كاتی له‌دایكبوون، ره‌گه‌زه‌كه‌ی گۆڕاوه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، وێڕای داواكارییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ره‌گه‌زی راسته‌قینه‌ی به‌ناوی رائید، به‌ڵام تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی هه‌ر به مێیینه و به‌ناوی ره‌نده ماوه‌ته‌وه.
فيديو | خطأ طبي حول ذكرا منذ ولادته إلى أنثى لمدة عشرين عاما ، والصحة ترفض مطالبات علاجه بالخارج..
— قناة الإخبارية (@alekhbariyatv) May 18, 2022
والهوية ما زالت باسم رنده بالرغم من طلب التغيير إلى رائد#نشرة_النهار#الإخبارية pic.twitter.com/Tga8Ox9RRO
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه سعوودیه له‌سه‌ر زاری پزیشكان گواستییه‌وه، له‌گه‌ڵبوونی شێواوی له ئه‌ندامی زاوزێی له‌كاتی له‌دایكبوون، كه له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی له شاری ریاز له‌دایكبوو، پزیشكان نه‌یانزانی كه ره‌نده شبیلی كوڕه نه‌ك كچ.
كاتێكیش ره‌نده گه‌یشته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن (بلوغی) نیشانه‌كانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی مێیینه‌ی وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی لێ ده‌رنه‌كه‌وتن، بۆیه سه‌ردانی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كرد و له‌كاتی پشكنین، بۆی ده‌ركه‌وت كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی نێرینه له‌ناو سكیدان.
ره‌نده ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌ستێكی نامۆ بوو، وه‌ك چۆن بڵێی درۆم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه به‌لای منه‌وه ئه‌مه شتێكی لۆژیكی نه‌بوو و وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌ڕابمه‌وه خاڵی سفر له ژیانم. ناوێكی نوێ و ناسنامه‌یه‌كی نوێ. نه هاوڕێ و نه كه‌سی نزیك!".
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری پێشووی سعوودیه تۆماركراوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
باوكی ره‌ند یاخود رائید، كه ناوی "عه‌بدوڵڵا شبیلی"ـه، گوتی: "له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كاروباری ته‌ندروستی به‌رده‌وام بوومه، ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگه، تا ئێستا دۆسییه‌كه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و پزیشكانه‌شیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه له پرۆسه‌ی له‌دایكبوونه‌كه‌دا به‌رپرسن و ده‌ڵێن: ئه‌وان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یانیش مردوون"، پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات: "ئایا ئه‌مه كارێكی لۆژیكانه‌یه، كه نه‌خۆشخانه پارێزگاری له ئه‌رشیڤه‌كه‌ی نه‌كات؟".
قوربانییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی له‌ناو سكی بهێننه ده‌ره‌وه و دواتریش ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریش بكات.
گوتیشی: پزیشكێك رێنمایی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات و ئه‌و پزیشكه په‌ڕاوه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه و داوای له به‌رپرسان كردووه رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پێ بدرێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.