لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ په‌لاماردانی تیمی كوردستان24 له سلێمانی ئیدانه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان و لقی سلێمانیی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌لاماری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م پزیشكی دادی شاری سلێمانی بۆ سه‌ر تیمی كوردستان24 ئیدانه ده‌كه‌ن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، په‌لاماردانی تیمی رۆژنامه‌نووسان ره‌فتارێكه له خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ئازادی راده‌ربڕینیش ناوه‌شێته‌وه و هه‌موو لایه‌ك به‌و ره‌فتاره نیگه‌ران بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش درا، له‌گه‌ڵ پۆلیسی سلێمانی باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه و داوایان لێكردووه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ئه‌و بابه‌ته پێكبهێنێت و بگاته ئه‌نجامه‌كان و هۆكاری ئه‌و په‌لاماردانه ئاشكرا بكرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتكرایه‌وه، كاری رۆژنامه‌نووسان رۆماڵكردن و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بخرێته كاروباریانه‌وه هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه له‌كاتی رۆماڵكردن پێیان بڵێت به‌و شێوه‌یه رۆماڵ بكه.
ئاماژه به‌وه‌شدرا، رووداوه‌كه له كامێراكانی چاودێری له شوێنی رووداوه‌كه تۆماركراوه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت و بزانرێت ئه‌و كه‌سانه كێن كه له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار به ماتۆڕسكیل هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا، لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م پزیشكی دادی ئه‌و شاره په‌لاماری تیمی كوردستان24ـیان دا و سوكایه‌تییان پێكردن.
دیار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: په‌لامارده‌ران هه‌موویان به شێوه‌زاری كرمانجی باكوور قسه‌یان ده‌كرد و له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشان كرده سه‌رمان و پێیان گوتین: ده‌بێت له په‌یامه‌كه‌تاندا بڵێن: "توركیا خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ی كوشتووه"، له‌كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و شاره له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامن و تائێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و په‌لاماره‌ش، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند: كاتێك ئێمه له‌به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووین له باره‌ی رووداوی كوژرانی خاوه‌نی چێشتخانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بگوازینه‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌س كه نه‌مانده‌ناسین، هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان و پێیان گوتین: ده‌بێت بڵێن: خاوه‌ن چێشتخانه‌كه له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه كوژراوه، به‌ڵام ئێمه پێمان گوت: ئێمه هیچ شتێك له‌خۆمانه‌وه ناڵێین، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه نه‌بێت، هێشتا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئێمه رۆژنامه‌نووسین و كاری خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئێمه به دڵی ئه‌وان نه‌بوو، له چه‌ندین لاوه په‌لاماری ئێمه‌یان دا و سووكایه‌تییان پێكردین، به‌ڵام هیچ كامێكمان نه‌ده‌ناسین، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌زانین به شێوه‌زاری كرمانجی باكووری قسه‌یان ده‌كرد و هیچیان خه‌ڵكی شاری سلێمانی نه‌بوون.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك په‌لاماری ئێمه‌یاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی په‌لامارده‌ران ته‌قه‌یان كرد، به‌ڵام رووداوه‌كان كتوپڕ بوون و له چه‌ندین لاوه هێرشیان بۆ ئێمه هێنا.
دواتریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به‌توندی ئه‌و په‌لاماره‌ی ئیدانه كرد و دووپاتیكرده‌وه كوردستان24، هه‌میشه پیشەییانە و پرۆفیشناڵانە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا كردووه و هیچ کاتێکیش لە گەیاندنی پەیامی پیشەییانە و راستبێژی خۆی ساردنابێتەوە.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌و په‌لاماره راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین و هەروەها رێگریکردن و ھێرشکردنە سەر پەیامنێران لەکاتی ئەرکەکانیاندا خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، ئەم جۆرە رووداوانە، بەرتەسکردنەوەی کاری ئازادی میدیایییە و ھاوکات خزمەت بە پرۆسەی ئازادی لە ھەرێمی کوردستان ناکات".
H.B