کۆریای باکوور ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەی ناووکی تەواو کرد

چاوەڕێی کاتی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی..
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

K24 - هەولێر:

پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگای سیخوڕی سیئۆل رایگەیاند، کۆریای باکوور ئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوەی ناووکی تەواو کردووە و چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.

ها تای- کۆنگ، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور بە میدیاکانی راگەیاند، سەرەڕای دەرکەوتنی چەند حاڵەتێکی کۆڤید-19 لەو وڵاتە، بەڵام کۆریای باکوور ئامادەکاریەکانی تاقیکردنەوەی ناووکی تەواو کردووە و چاوەڕێی کاتی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی.

لە سەرەتای مانگی ئایاردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، کۆریای باکوور رەنگە لەم مانگەدا تاقیکردنەوەی ناووکی ئەنجام بدات، ئاماژە بەوەش درا بوو تاقیکردنەوەکە دەکرێت هاوکات بێت لەگەڵ سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریای باشوور.

سەرچاوە: AFP