"جیهان هه‌مووی دژمانه"
K24- مینیسۆتا:
له میدیای فه‌رمی حكومه‌تی رووسیاوه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی سه‌ربازی و یه‌كێك له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی رووسیا (ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی له ئۆكرانیا) و شه‌ڕی شكۆمه‌ندی تێكوپێكشكاند كه هه‌میشه سه‌رۆكی رووسیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌یه‌كی راشكاوانه‌ی بۆ جه‌نگ كرد و وتی: "جیهان هه‌مووی دژمانه".
له وڵاتێكدا كه میدیا سه‌ربه‌خۆكان و شرۆڤه‌كاره‌كانی له‌به‌رده‌م چاوی گشتیدا نه‌بن، ئه‌وا ئه‌سته‌مه له میدیای حكومه‌ته‌وه گوێت له‌بیستنی ده‌نگی ناڕه‌زایی بێت، چونكه ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی رووسیادایه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له‌شه‌ڕدایه، به‌ڵام شه‌وی 17ی ئایار (مه‌ی 2022) میخائیل خۆردائینۆك، یه‌كێك له شرۆڤه‌كاره سه‌ربازیی و تێكۆشه‌ره ناسراو و دێرینه‌كانی رووسیا، له ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسیا 1-ی میدیای ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندێكی نه‌فره‌تلێكراوانه‌ی بۆ شه‌ڕ دژی ئۆكرانیا كرد كه كه هه‌میشه ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا به (ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی) ناویبردووه.
به‌پێ راپۆتێكی سی ئێن بی سی، میخائیل خۆردائینۆك فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانی رووسیا و ده‌رچووی یه‌كێك له قوتابخانه سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران پلاتفۆرمی خۆی خسته‌ڕوو له یه‌كێك له به‌رنامه وتوێژییه‌كانی رووسیا له ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسیا 1، كه زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و هۆشداریدا كه شه‌ڕ به خراپی ده‌ڕوات و خراپتریش ده‌بێت و خراپیش به‌سه‌ر رووسیا ده‌شكێته‌وه، وتیشی: "هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ر له‌ترسه‌كه‌ی، له‌راستیدا ته‌واو پێكه‌نیناوییه".
له‌به‌رنامه‌كه‌دا خۆردائینۆك وتیشی: "ئۆكرانیا له توانایدایه ملیۆنێك سه‌رباز كۆكاته‌وه كه له‌لایه‌ن خۆرئاواوه مه‌شقیان پێكراوه و پڕچه‌ككراون به‌چه‌كی مۆدێرن، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ن بۆ مردن به‌رامبه‌ر رووسیا له پێناو پاراستنی زێدی هه‌میشه‌یی خۆیان".
به‌ر له‌به‌رچاوگرتنی قسه‌پێڕینه به‌رده‌وامه‌كانی ئۆلگا سكابیڤا-ی پێشكه‌شكار و یه‌كێك له به‌شداره‌كان له به‌رنامه‌كه و دووباره‌ی ده‌كرده‌وه: "سوپای ئۆكرانیا زۆربه‌یان به سه‌ربازیكراوی زۆره‌ملێن"، به‌ڵام خۆردائینۆك پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرد كه چۆنێتی به سه‌ربازیكردن په‌یوه‌ندی نییه به مه‌سه‌له‌كه‌وه، ئه‌وان ئاماده‌ن بجه‌نگن، ئۆكرانیا تا دوا پیاوی ده‌جه‌نگێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوزویك، خۆردائینۆك دانی به‌وه‌داناوه جیهان هه‌مووی دژی رووسیا و پێویسته خۆیان له‌و دۆخه رزگاربكه‌ن، ئه‌و له‌به‌رنامه‌كه‌دا، وتی: "رووسیا له‌سه‌ر سه‌كۆی جیهان دۆخی خراپه، له‌رووی جیۆسیاسییه‌وه به ته‌واوی دابڕاوین، وێرای ئه‌وه‌ی كه رقمان له‌م دۆخه‌ش بێت، پێویسته دانی پێدابنێین، تا راده‌یه‌ك به‌كرده‌وه‌یی هه‌موو جیهان دژمانه، ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه پێویسته خۆمانی لێده‌رباز بكه‌ین".
لێدوانه‌كانی خۆردائینۆك بۆ زیاتر له ملیۆنه‌ها رووسی په‌خشكرا كه ئه‌وان كورد وته‌نی به كه‌وچكی چێشت زانیاری وه‌رده‌گرن ته‌نانه‌ت ده‌رباره‌ی قاره‌مانێتی سوپا و لاوازی ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌م شرۆڤه‌كاره لێكترازانێكی گه‌وره‌ی خوڵقاند له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌و تێكۆشه‌ره دێرینه رووسییه باسی له‌وه‌كرد پێویسته ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه‌ی زانیاری وه‌رگرین نه‌ك پروپاگه‌نده، "ئه‌و راپۆرته پرۆپاگه‌نده‌ییانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی داڕوخانی ئۆکرانیا دەکەن، ده‌كرێت ئاسان وه‌ریانگرین نه‌ك به راست، چونكه راست نین"، ئه‌و وه‌های وت.
خۆردائینۆك ئێستا شرۆڤه‌كاری سه‌ربازییه، ساڵی 2020 میدالی (رێزلێنان بۆ نیشتمان)ی پێبه‌خشرا.
قسه‌كانی خۆردائینۆك بووەته جێگه‌ی ده‌ستاوده‌ستی نێو به‌كارهێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا له رووسیا، بۆیه به‌شێكی زۆر لایه‌نگرین، مامۆستا گالینا ستارۆڤۆتیوڤا له مێژووی مۆدێرن له زانكۆی سانت ئه‌ندرۆس- رووسیا و خوێندكاری ماسته‌ر له زانكۆی په‌كین-چین، نوسیویه‌تی: "له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نێو ژووره‌كه‌دان، ئه‌و عاقڵترینیانه، بۆچی؟ ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت ئه‌و تاكه كه‌سه كه ئه‌زموونی سه‌ربازی به‌رچاوی هه‌یه، زۆربه‌ی شاره‌زایانی رووسیا له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به پروپاگه‌نده حوكم له‌سه‌ر توانای سه‌ربازی رووسیا ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆردائینۆك له‌سه‌ر ئه‌زموونی سه‌ربازی خۆی، سه‌یر نییه ئه‌و زۆر ره‌شبینتره ده‌رباره‌ی جه‌نگ".