"پەیوەندییە بارزگانییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان ئایندەیەکی پرشنگداریان هەیە"

بەپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قسە بۆ کوردستان24 دەکات

K24 - هەولێر:

کریس ئۆستن، بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ شاندی شاری هەولێر ئەنجامدا، ئەمجۆرە کۆبوونەوانە لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەنجامی باشی بۆ هەردوولا دەبێت".

ناوبراو باسی لەوەشکرد، "پێموایە ئایندەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان ئایندەیەکی پرشنگدارە و چەند ساڵێکە ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا و هەرێمی وکوردستانمان هەیە کە چەندین جار سەردانی کوردستانیان کردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بۆ کۆمپانیا ئەمەریکیەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەدوا سەرداندا نزیکەی نوێنەری 30 کۆمپانیا لە شاندەکەدا بوون، ئەمەش وادەکات پەیوەندیە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پتەوتر بن.