مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌زهه‌ر: به‌راز و سه‌گ گڵاو نیین

K24- هه‌ولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌زهه‌ر ئاشكرای ده‌كات، سه‌گ ئاژه‌ڵێكی پاكه و رێگه‌پێدراوه له‌ماڵه‌وه په‌روه‌رده بكرێت.
دكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌ریمه، شاره‌زا له بواری فیقهی ئیسلامی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند، سه‌گ ئاژه‌ڵێكی گلاو نییه و رێگه‌پێدراوه له‌ماڵه‌وه رابگیرێت و كاری پاسه‌وانی پێبكرێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی فیقهی ئیسلامی راشیگه‌یاند، "به‌رازیش ئاژه‌ڵێكی پاكه و ته‌نیا گۆشته‌كه‌ی بۆ خواردن رێگه‌پێدراو نییه".
له‌باره‌ی ئه‌م دوو فه‌توایه‌ی ئه‌م شاره‌زایه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام مشتومڕێكی زۆر له پێگه‌كانی سۆشیال میدیا دروست بووه، به‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ڵگه‌كانی دیكه‌ی ئاین ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ئه‌م دوو فه‌توایه نادروستن و به‌راز و سه‌گ دوو ئاژه‌ڵی گڵاون.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌م دوو فه‌توایه‌ی بڵاوكرده‌وه، یه‌كێك له بینه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌كات و پرسیار له‌باره‌ی سه‌گه‌كه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ده‌كات كه بۆچی له‌گه‌ڵیان له ئه‌شكه‌وت نه‌خه‌وتووه و له‌ده‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه؟ ، له‌وه‌ڵامدا دكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌ریمه گوتی: "ئه‌ركی سه‌گه‌كه‌ی یاوه‌رانی ئه‌شكه‌وت (اصحاب الكهف) ته‌نیا پاسه‌وانی بوو، باس له‌وه نه‌كراوه سه‌گ گڵاو بێت، چونكه ئاژه‌ڵێكی پاكه، به گوێره‌ی فه‌توایه‌كی ئیمام مالیك ته‌واوی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان پاكن".
دكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌ریمه روونیكرده‌وه، "پیسی شتێكی ره‌ها نییه، به‌ڵكو هه‌ر شتێك خوای گه‌وره دروستی كردبێت پاكه".
ئه‌م زانایه ده‌شڵێت: "گڵاوی سه‌گ ته‌نیا له لیكاوه‌كه‌یه‌تی، نه‌وه‌ك هه‌موو گیانی پیس و گڵاو بێت، خوای گه‌وره شتی پیسی دروست نه‌كردووه، ئاساییه مرۆڤ سه‌گ له‌ماڵه‌وه به‌خێو بكات".
له‌باره‌ی به‌رازیشه‌وه كه‌ریمه گوتی: "به‌رازیش ئاژه‌ڵێكی پاكه، ته‌نیا گۆشته‌كه‌ی بۆ خواردن ناشێت و حه‌رامه".