گه‌نجێك له‌ دوكان خنكا

ئه‌مساڵ یه‌كه‌م حاڵه‌تی خنكانه‌ له‌ دوكان
تیمه‌كانی مه‌له‌وانی له‌ گه‌ران به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌دا به‌رده‌وامن
تیمه‌كانی مه‌له‌وانی له‌ گه‌ران به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌دا به‌رده‌وامن

K24 – دوكان:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دوكان ئاشكرای ده‌كات، یەکەم رووداوی خنکان لەم ساڵدا لە دەریاچەی دوکان تۆمارکرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، کەمێک پێش ئێستا لە دەریاچەی دوکان گەنجێک كه‌ خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانییه‌ لەکاتی لێخوڕینی بەلەمی جیسکیدا کەوتە دەریاچەکە و خنکا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا، تیمەکانی مەلەوانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.