وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قی رێنماییه‌كان له‌ كوردستان24 بخوێنه‌وه‌
گرووپی حه‌وت داوا ده‌كه‌ن رێڕه‌وێك بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكرێته‌وه‌
گرووپی حه‌وت داوا ده‌كه‌ن رێڕه‌وێك بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكرێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تییدا هاتووه‌، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند،  بەگوێره‌ی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوبراو و هەر دوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن، وه‌رگرتنی گه‌نم بەم شێوەیەی خوارەوه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

دووه‌م: وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

سێیه‌م: جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .

چواره‌م: لەرێکەوتی 1-6-2022 پڕۆسەی وەرگرتنی گه‌نم لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان راده‌ست بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 14-7-2022 کۆتایی دێت .

پێنجه‌م: لیژنەی راییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .