بارسێلۆنا پێش یانه‌كانی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول كه‌وتووه‌ته‌وه‌

بۆ یەکەمجار یانەی بارسێلۆنا دەبێتە دەوڵەمەندترین یانەی جیهان و بەپێی نوێترین ریزبه‌ندی گۆڤاری فۆربێسی ئەمریکی بەهای بارسێلۆنا دەگاتە چوار ملیار و 760 ملیۆن دۆلار و پیش یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشن و یانەکانی دیکە کەوتووە.

بەپێی ئەو پۆلێنكارییه‌ نوێیەی گۆڤاری "فۆربێس"ـی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە پلەی یەکەمی لیستی گرانترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندایە.

گۆڤاری فۆربێس بڵاویكردەوە، بارسێلۆنا بەنرخترین یانەی جیهانە لەنێو یانەكانی تۆپی پێدا، بۆ یەكەمجار لە پێشەنگی ریزبەندییەكەدایە و بەهاكەی 4 ملیار و 760 ملیۆن دۆلارە لەگەڵ ئەوەشدا ئەم یانەیە لەوەتەی کۆرۆنا هاتووە بە دۆخێکی دارایی خراپ تێپەڕ دەبێت.

لەدوای بلاوگرانا ریال مەدریدی هاونیشتمانی دەبینرێت کە ئەم یانەیە بەهاکەی نزیکە لە بارسا و دەگاتە چوار ملیار و 750 ملیۆن دۆلار و جیاوازیەکەی لەگەڵ رکابەرە مێژووییەکەی تەنیا 10 ملیۆن دۆلارە.

پاڵەوانی ئەڵمانیا بایرن میونشن سێیەم دەوڵەمەندترین یانەی جیهانە و بەهاکەی دەگاتە چوار ملیار و 215 ملیۆن دۆلار و پێش مانچێستەر یونایتد کەوتووە کە بەهای شەیتانەسوورەکان دەگاتە چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

لەدوای مان یو، سێ یانەی دیکەی ئینگلیزی بەدوای یەک ریزبەندی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمی لیستەکەیان گرتووە، هەریەکە لە لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵیش لە دوای یەک لە دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهانن، بەهای لیڤەرپوول چوار ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە و مانچێستەر سیتیش بە چوار ملیار لە خانەی شەشەمە و چێڵسی بەهاکەی سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە.

پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی فەرەنساش یەکێکە لە یانە دەوڵەمەندەکانی تۆپی پێی جیهان و بەهاکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و لە پێش تۆتێنهامی ئینگلیزی دەبینرێت کە ئەم یانەیە بەهاکەی دەگاتە دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.