له 30ـه‌مین ساڵیادی یەكەم ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی لە ھەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
یادی 30 ساڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
هه‌رێمی كوردستان
په‌یامی پیرۆزبایی
K24- هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانەی ئەمه‌ریكا لە ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ھەرێمی كوردستان لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا نمونەیەكی ئەرێنیی گیانی یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتییانە بووە لە سه‌رانسه‌ری ناوچەكەدا.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، ئەمه‌ریكا شانازی دەكات بە ھاوبەشی گرنگی لەگەڵ گەل و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەماھەنگی لە چاكسازیی سیاسی و ئابووری، كە دەبنە فاكته‌ری پێشخستنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، گەشەسەندنی ئابووری و سەروەری یاسا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ پتەوكردنی ئاسایش و گەشەسەندن و خۆڕاگری ھەرێم لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵ‌دا.
H.B