"لهئایندهیهكی نزیكدا پارتی و یهكێتی كۆدهبنهوه"

K24- سلێمانی:
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەو دوولایەنەی هەر چەند ناكۆكی و كێشەكانیان زۆربن و نێوانیان گرژی تێبكەوێت، دواجار هەر دەبێت هەردوولایان لە دەوری مێزی گفتوگۆ كۆببنەوە و ئێستاش دوای ماوەیەك لە ساردی نێوانیان، هەوڵی جددی بۆ كۆبونەوەی هەردوولا له ئارادان.
لهو بارهشهوه چنار سهعد عهبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەگەڵ ئەوەی گەشبینە بە زەمینە خۆشكردن بۆ كۆبووەی پارتی و یەكێتی جهخت لهوهش دهكاتهوه، "بهلاوهنانی كێشەكانی نێوانمان دەبێتە ھۆی دڵنیایی شەقامی كوردستان".
لهكاتێكدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لەئاستی باڵا و مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی پێشوازی لە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە ئاشكرایكرد، بڕیاره له چهند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و ھیوادارە كۆبوونەوەكە بەرھەمداربێت.
مستەفا چاوڕەش گوتیشی: "ناكرێت ھەر لایەنە و لە سەنگەرێكدا بێت، بەڵكو پێویستە كورد یەك سەنگەری ھەبێت" و جهختیشیكردهوه، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ یەكگرتوویی كورد و بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی كوردستان گرنگییهكی حهتمییه.
هەر نزیكبونەوەیەكی یەكێتی و پارتی لە رابردوودا دەرەئەنجامی گرنگ و راستەوخۆی لەسەر دەروونی هاووڵاتییان و ژیان و گوزەران و دۆخی ساسی و ئابووری خەڵك هەبووە، ھەردوولاش ھاوڕان لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لهڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگهوه، بۆ ئەوەی پێگەی كورد لە ناوخۆ و دەرەوە بەھێزتر بێت.
H.B