"ئێران ناسەقامگیرترین هێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته"

K24- ههولێر:
فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناسراوە بە (سێنتکام)، ئێران بە ناسەقامگیرترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەڵەم دەدات.
مایکڵ کۆریێلا، فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ناشناڵی ئیماراتی، رایگهیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ میسر، ئیمارات و سعوودییە بە بەردەوامی جهختی له پرۆگرامی ناووکی ئێران و پەرەسەندنی مووشەکی بالستیکی ئەو وڵاتە و بەکارهێنانی میلیشیاکانی كردووهتهوه.
بە گوێرەی زانیارییهكانی رۆژنامەی ناشناڵی ئیماراتی، کۆریێلا پەیامەکەی لە هەر سێ وڵاتی میسر، ئیمارات و سعوودیە ئەوە بووە، ئەمەریکا هاوبەشێکی جێی متمانەی ئەو وڵاتانەیە. دهشڵێت: "پێموایە نیگەرانی هاوبەش هەیە و خەمی سەرەكی ههموومان ئێرانە و چونكه ناسەقامگیرترین هێزه له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ژەنەراڵەکە ئەوەشی گوت: "ئهمەریکا رێگا به ئێران نادات دەستیبگاتە چەکی ناووکی بەڵام نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە ئێران زۆر زیاترە لە پرسی ناوکی ئەم وڵاتە".
هاوکات رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیل رایگەیاندووه، بڕیارە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەگەڵ فڕۆکە دابینکەرەکانی سوتەمەنی ئەمەریکا کۆتایی ئەم مانگە راهێنانێک بۆ تاقیکردنەوەی سیناریۆی ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران ئەنجامبدەن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، بەنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، رایگەیاندووە، بەرنامەی ناووکی ئێران و شەڕی ئۆکرانیا لەم هەفتەیەدا پرسی دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتندا دەبێت.