ئایا توركیا-ی ژێرده‌ستی ئه‌ردۆگان سه‌ر به ناتۆ-یه؟!

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌م وتاره نووسینی هه‌ریه‌ك له جۆو لیبرمان و مارك دی واڵاس-ه كه رۆژی 19ی ئایار (مه‌ی 2022) له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێ ده‌ستكاری ناوهڕۆك و وشه‌كانی وه‌ك خۆی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به‌رله‌وه‌ی بچینه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه پێویسته هه‌ریه‌ك له‌م دوو نووسه‌ره بناسین، لیبرمان له ساڵی 1986-2013 وه‌ك سیناتۆری سه‌ر به ویلایه‌تی كۆنتیكیتكۆت كاریكردووه و له‌ساڵی 2000 كاندیدی دیموكراته‌كان بووه بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رچی واڵاس-ه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج بۆش-دا وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی كاریكردووه، له‌هه‌مانكاتدا به‌رێكه‌وت هه‌ردووكیان ئه‌ندامی بۆردی راوێژكاری و به‌ڕێوه‌بردنی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی دیموكراسی توركیا-ن.

هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ رۆژی چوارشه‌ممه به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه پێشوازییان له هاتنی فنله‌ندا و سوید كرد جگه له یه‌ك ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه ئه‌ویش توركیا بوو، له دانیشتنی پێشوه‌خت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته ناڕازی بوو.

توركیا به گه‌لێ هۆكار ناڕازیی بوو كه سیاسی و كڵێسایی و په‌یوه‌ندیدار نییه به بڕیاره‌كه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان -ی سه‌رۆكی توركیا له هه‌وڵه‌كانیدا هێڵێكی توندی گرتۆته‌به‌ر بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و دوو ئه‌ندامه ئاینده‌ییه‌ی ناتۆ.
به‌مه‌ش پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئایا توركیای ژێر ده‌ستی ئه‌ردۆگان سه‌ر به هاوپه‌یمانی ناتۆیه یان نا؟!
به هه‌مانشێوه، جگه له توركیا، له دوای داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پۆتن، ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ ئیراده‌یه‌كی جێگیر و پته‌ویان نیشانداوه.
ئه‌ردۆگان جگه له‌وه‌ی كارئاسانی كردووه بۆ فرۆشتنی ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ر به ئۆكرانیا، به‌ر له‌جه‌نگ گرێبه‌ستێكیش له نێوان كێڤ و بایكار ماكینا به‌رهه‌مهێنه‌ری تایبه‌تی كه‌لوپه‌لی به‌رگری ئیمزاكراوه، كه‌مێك له ژاوه‌ژاوی دیپلۆماتی وه‌ك نێوه‌ندگیر پێشكه‌شكردووه.
ئه‌ردۆگان هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك خه‌مخۆری ئاشتی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا نیشان بدات، كه ئه‌مه‌ش هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی كاری پێشووی هه‌یه له دانوستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌كاتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵی رابردوو كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو.
ئه‌م دۆخی ئاشتیخوازییه‌ی روپۆشی ئه‌و هاوكارییانه‌ی نێوان خۆی و مۆسكۆ-ی پێده‌كات، له‌وانه‌ش كڕینی سیستمی به‌رگری ئێس 400 له مۆسكۆ له ساڵی 2017.
له‌دوای له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌ردۆگان ره‌تیكردۆته‌وه سیستمی به‌رگری ئێس 400 بنێرێت بۆ ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ره‌تكردۆته‌وه بچێته پاڵ ناتۆ بۆ سزادانی رووسیا و رێگه‌ی داوه كه توركیا ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئۆلیگاریشییه رووسییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی و وه‌به‌رهێنان.
خراپ به‌ڕێوه‌بردنی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه وایكردووه كه پێویستی به پاڵپشتی ئابووری رووسیا بێت، له‌كاتێكدا هاووڵاتیانی ئاسایی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاڵا سه‌ره‌تاییه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌ڵاوسانی نرخی كه‌لوپه‌ل بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی كۆنتراكته زه‌به‌لاحه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه نزیك و هاوپه‌یمانین، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ری بێركابهرهوه ئه‌و كۆنتراكتانه ده‌دات و زۆرجاریش بۆ پرۆژه‌ی بێكهڵك و بێ سوود.
پشتگیرییه‌كانی رووسیا پاڵپشتی رژێمی ئه‌ردۆگان و هاوپه‌یمانێكی دژه دیموكراسی بۆ سه‌رۆكی توركیا ده‌سته‌به‌رده‌كات.
به هه‌موو پێوه‌رێك له‌سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان، ئازادی و شه‌فافیه‌ت له توركیا زیانی به‌ركه‌وتووه، پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێڕوانین له گه‌نده‌ڵی له ساڵ 2021 توركیای له پله‌ی 93دا داناوه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2003، ئه‌رۆگان سه‌رۆك وه‌زیران بوو لهنزمیدا بوو له پله‌ی 77.
پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیموكراسی له ساڵی 2021، توركیای له پله‌ی 103دا هه‌ژمار كردووه له كاتێكدا له‌ساڵی 2006 له‌پله‌ی 88 دا بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه فنله‌ندا و سوید به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌نده‌ڵی له ساڵی 2021 به پله‌ی یه‌كه‌م و چواره‌مدان (واته فنله‌ندا ده‌وڵه‌تی بێگهندهڵییه)، له پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ دیموكراسی پله‌ی شه‌شه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شێوه‌یه‌كی سیستیماتیككراو ئۆلیكاریشییهكانی نزیك له ئه‌ردۆگان، میدیای توركیایان كۆنترۆڵكردووه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نووسانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه‌یان زیندانی كردووه و رۆژنامه‌گه‌ری لۆكاڵیی كه پڕ له بێئومێدی گۆڕدراوه بۆ ئامرازێكی پڕۆپاگه‌نده، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌زگا میدیاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ئێستگه و په‌خشی حكومییه‌وه تهنگیانپێههڵچنراوه.
كه‌مینه ئاینیی و ئیتنییه‌كانی دیكه رۆژانه پاكتاوی ره‌گه‌زی ده‌كرێن و مافی ژنانیش پێشێلده‌كرێت.
سیاسه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی ناتۆ باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌ندامێتی بۆ هه‌ر وڵاتێك كراوه‌یه كه له توانایدا بێت به‌شداری له ئاسایشی ناوچه‌ی یۆرۆ- ئه‌تڵه‌سی بكات، به‌مه‌رجێك تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پێوه‌ری دیموكراسی جێبه‌جێ بكات.
جگه له به‌ڕێز ئه‌ردۆگان، هیچ ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌دا له لایه‌ن وڵاتانی باكوری ئه‌تڵه‌سییه‌وه نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ر دروستنابێت، به‌ڵام ئایا توركیا كه له‌ساڵی 1952 په‌یوه‌ندی به ناتۆوه كردووه ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌ندامبوون به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌بێت؟
گه‌وره‌ترین شكستی ستراتیژی ناتۆ له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا به‌كه‌مزانین یان به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی نیازه خراپه‌كانی پوتن بووه له‌كاتێكدا ناتۆ توانای چاره‌سه‌ری به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامه‌كانی به‌كه‌م سه‌یرده‌كات، بۆیه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه به‌هه‌مان هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان-دا بڕوات وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ پوتن رۆیشتووه.
توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌ردۆگان، توركیا به‌ڵێن نادات پاڵپشتی ئه‌و بنه‌مایانه بكات كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، مادده‌ی 13 له په‌یمانی ناتۆ به‌ده‌ق میكانیزمی داناوه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێك له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، بۆیه ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت هه‌مواری مادده‌ی 13 بكرێته‌وه بۆ ده‌ركردنی رێكارێك كه ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام ده‌ركات كه نه مه‌رجه پرانسیپییهكان و نه پراكتیكییه‌كانی ئه‌ندامێتی تێدا به‌دیده‌كرێت.