زێلینسكی: رووسیا دونباسی كردووه‌ته دۆزه‌خ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، رووسه‌كان فشاریان له‌سه‌ر دونباس چڕ كردووه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته دۆزه‌خ.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه، زێلینسكی وتی: ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان ده‌یكه‌ن ته‌نیا به‌خشین نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌شدار ده‌بن له پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ئێستا ئۆكرانیا بایه‌خ به پاراستنی هه‌موویان ده‌دات له دژی رووسیا.
روونیشیكرده‌وه، رووسه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت دۆنباس به ته‌واوی بگرن.
ئه‌وه‌شی وت: سوپای ئۆكرانیا توانيويه‌تی پێشڕه‌ی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی خاركێڤ رابگرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رووسه‌كان ناوچه‌ی دونباس بكه‌نه دۆزه‌خ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رووسیا رایگه‌یاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه 800 سه‌ربازی ئۆكرانی، كه خۆیان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئازۆڤێستاڵی تایبه‌ت به ئاسن قایم كردبوو، هاتنه ده‌ره‌وه و خۆیان راده‌ستكرد و به‌و جۆره ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا خۆیان راده‌ست كردووه، گه‌یشتووه‌ته 1730 سه‌رباز.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له ریزی دیله‌كاندا 80 بریندار هه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس