چنار سه‌عد: هه‌وڵی گفتوگۆی "جددی" له نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌شبینن به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان و یه‌كخستنی گوتاری سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
دوای گرژی میدیایی نێوان هه‌ردوولا، ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
چنار سه‌عد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
وتیشی: گفتوگۆكان تایبه‌ت ده‌بن به‌و پرسانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نه‌كه له یه‌كدی.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر جۆره به‌ره‌وپێشچوونێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روون و ژیانی هاووڵاتیان و ره‌وشی بازار ده‌بێت و خه‌ڵك زۆرتر هه‌ست به سه‌قامگیری ده‌كات.
چنار سه‌عد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌شبینه به ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه و مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له میدیادا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانه‌وه بڵاوبێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: ئێمه هه‌ر چه‌ند ناكۆكیش بین، پێویسته به‌یه‌كه‌وه دانیشین و بیر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
وتیشی: به‌غدا رۆژێك له رۆژان حه‌زی له چاره‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، بۆیه گرنگه ئێمه به گوتارێكی هاوبه‌شه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بده‌ین.