من پاسكیل سواره ئۆكرانییه‌كه‌م كوشت!
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
داواكاری گشتی له ئۆكرانیا داوای سه‌پاندنی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی ده‌كات به‌سه‌ر یه‌كه‌م سه‌ربازی رووسی، كه به تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا دادگایی كرا.
سێرجه‌نت ڤادێم شیشیمارین، رۆژی 18ی ئایار (مه‌ی 2022) چووه به‌رده‌م دادگای ئۆكرانیا و دانی به‌وه‌دانا، كه به ئاره‌زوو هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بێ چه‌كی-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵی له گوندێكی شاری سۆمێ كوشتووه، "فه‌رمانم پێكرا ته‌قه بكه‌م، یه‌ك گولله‌م له سه‌ری دا پاسكیلسواره‌كه‌م كوشت" ئه‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا وه‌های وتووه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست، شیشیمارین ده‌كرێت زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی 28ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) ته‌نیا 4 رۆژ دوای له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌گوندی چۆپاخیڤكا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری سۆمی، له‌په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه نیشانه‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئۆلیكسانده‌ر شێلییۆڤ-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ كه به‌سواری پاسكیلكه‌یه‌وه بووه.
ماڵپه‌ری (هیراتی) -ی ئۆكرانی كه به‌شێوه‌ی ئه‌له‌كترۆنی رووماڵی دادگایكردنه‌كه‌ی كردووه، رۆژی 19ی ئایار بڵاویكرده‌وه كه داواكاری گشتی داوای كردووه سزای هه‌تاهه‌تایی بسه‌پێت به‌سه‌ر شیشیمارین-دا، به‌ڵام دادگایكردنه‌كه دواخراوه بۆ ئه‌مڕۆ 20ی ئایار (مه‌ی 2022).
شیشیمارین -ی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، سه‌ربازێكی ده‌ستگیركراوی یه‌كه‌یه‌كی تانكی رووسیایه، به‌پێی به‌شێك له یاسای تاوانی مه‌ده‌نی ئۆكرانیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه كه باس له یاسا و دابونه‌ریتی جه‌نگی تێداكراوه.
ئێن پی ئار له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌شوێنی دادگایكردنه‌كه داوه كه له‌ناوچه‌ی سۆلۆمیانكا له كێڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو، دادگایكردنه‌كه‌ش كراوه بوو بۆ رای گشتی، له دانیشتنی دادگادا یارۆسلاڤ ئۆشاپیڤیسكی داواكاری گشتی، وتویه‌تی: "ئه‌و .. .. .. تۆمه‌تبار شیشیمارین به‌ته‌واوی دانی به‌وه‌دا ناوه‌كه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه" وتیشی: "ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێش دادگایكردنه‌كه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه له‌دانیشتنی یه‌كه‌می دادگایكردنه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراون".
له‌ناو په‌ڕاوی دادگادا، داواكاری گشتی وتوویه‌تی: "شیشیمارین رێنمایی كراوه ته‌قه له‌هاووڵاتیان بكات له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه فه‌رمانده‌ی نه‌بووه، یان كه‌سێك نییه ناچار بووبێت رێنمایی فه‌رمانده‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات"، "كه‌واته دروست نییه بڵێین جۆرێك له فه‌رمانی سه‌رووی خۆی پێبووه"، ئه‌و وه‌های وت.
ئه‌م قسانه‌ی داواكاری گشتی وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و سه‌ربازه بوو، كاتێك وتی: "به‌هه‌ڵه ته‌قه‌كردن، لێبوردراون".
ڤیكتۆر ئۆڤسیانیكۆڤ پارێزه‌ری ئه‌و سه‌ربازه به‌دیلگیراوه، رۆژی 19ی ئایار، وتی: "سه‌ره‌ڕای دانپێدانانی تاوانه‌كه‌ی پێموایه كاره‌كانی سه‌ربازه‌كه به‌هه‌ڵه كراوه و شایسته‌ی لێخۆشبوونه".
به‌پێی راپۆرتێكی زه لۆس ئه‌نجلس نیوز، پارێزه‌ره‌كه‌ی شیشمارین، وتویه‌تی: "ئه‌و سه‌ربازه جیاوازی ناكات له نێوان یاساكان و رێسای تایبه‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی مادده یاساییه‌كان"، "ئه‌و وتی، به‌ڵێ ئه‌و كاره‌م كردووه"، وتیشی: "من سكاڵای دیاریكراوم هه‌یه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌كۆنووسه‌كه‌دا داڕێژراون".
شیشیمارین ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رباز و به‌رپرسی رووسی كه له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگ سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، هه‌رچه‌نده به‌پێی زه واشنتۆن پۆست، خاتوو كاترین شیلیپۆڤا، كه مێرده‌كه‌ی بۆته قوربانی و ئه‌میش بێوه‌ژن كه‌وتووه، له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه زیندانی هه‌تاهه‌تایی بدرێت به‌سه‌ر بكوژی مێرده‌كه‌یدا كه هیچ په‌یوه‌ندی به جه‌نگ و مه‌یدانی شه‌ڕ و چه‌كدارییه‌وه نه‌بووه، "به‌ڵام رێگری ناكه‌م له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ربازه زیندانییه به‌سه‌ربازێكی ئۆكرانی ده‌ستگیركراو ئاڵوگۆڕكرێت كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه له مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ستگیركراوه"، ئه‌و وه‌های وتووه.
داواكاری گشتی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه نووسینگه‌یه‌ك ئاماده‌ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا دژی 48 سه‌ربازی رووسی كه تێوه‌گلاون به تاوانی جه‌نگ كه كاری بۆردوومانكردنی ژێرزه‌مینی مه‌ده‌نی باڵه‌خانه‌كانی ئۆكرانیا، كوشتنی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان و تاڵانكردن-یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام زه نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی دیار نییه چه‌ند له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركراون و چه‌ندیشیان به غیابی دادگایی كراون.
نووسینگه‌كه‌ی داواكاری گشتی رایگه‌یاندووه، كه چاودێری زیاتر له 10 هه‌زار تاوانیان كردووه كه زیاتر له 600 سه‌ربازی گومان‌لێكراو تێدا به‌شدارن له نێویاندا سه‌رباز و به‌رپرسی حكومی رووسیا هه‌یه.
به‌پێی هه‌ژماری فه‌یسبووك-ی ئیرینا ڤینیدیكتۆڤا- داواكاری گشتی له ئۆكرانیا، رۆژی 28ی شوبات، شیشمارین له نێو كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی رووسیا بووه و له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆكرانیا هه‌ڵاتوون و دواتر ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه، پاشان به ئۆتۆمبێله‌كه چوونه‌ته گوندی چۆپاخیڤكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سۆمی له رێگا سه‌ربازه رووسه‌كان پیاوێكیان بینیوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به سواری پاسكیلێكه‌وه‌یه‌وه و وه‌ستاوه‌و به ته‌له‌فۆن قسه‌ده‌كات، بۆیه فه‌رمان دراوه به شیشمارین كه ئه‌و پیاوه بكوژێت.
ڤینیدیكتۆڤا ئاماژه‌ی نه‌داوه كه كێ فه‌رمانی پێداوه، به‌ڵام ده‌ڵێت: "شیشمارین كلاشینكۆفه‌كه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی سه‌یاره‌كه‌وه ده‌رهێناوه و نیشانه‌ی له‌سه‌ری ئه‌و پیاوه پاسكیلسواره گرتووه و كوشتویه‌تی"، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه چه‌ند مه‌ترێك له‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه دوور بووه و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداوه‌كه مردووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ 20ی ئایار، له هۆڵێكی فراوان و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسان دادگایكردنه‌كه به‌رده‌وام بێت.